سەرۆکی حکومەتی هەرێم هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەکانی ریاز و ئەبها بەتوندی سەرکۆنە دەکات، هاوکات جەخت دەکاتەوە بەئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل قبووڵنەکراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها قبووڵکراو نییە و جەختی کردەوە کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ژێرخانی مەدەنی رەتکراوەیە.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەل و سەرکردایەتیی شانشینی عەرەبستانی سعودی دەردەبڕین."