عەلی زەیدی: بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی تێیکەوتوین سێ بژاردەمـان لــە بەردەستدا بوو
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی تییکەوتون، سێ بژاردەیان لەبەردەستدا بووە؛ جێبەجێكردنی پاشەكەوتی ناچاری، 45 رۆژ جارێک موچە دابەشبکرێت یاخود پەنا ببرێت بۆ قەرزی دەرەکی و نوقمکردنی زیاتری وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، علەی زیەدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار ناچاریبووە و ئابوری عێراق لە قەیرانێکی قوڵدایە.
عەلی زەیدی ئاماژەی بەوەکرد، کاتێک حکومەتی گرتوەتە دەست زیاتر لە 200 ملیار دینار قەرزی کەڵەکەی هەبووە و بۆ رزگاربونی ئابوری وڵاتێش سێ بژارەدیان لەبەردەستدا بووە و هەندێك كەس هەوڵیانداوە درزێك لەنێوان ئەوان و خەڵكدا دروست بكەن.
لە بارەی بژاردەکانەوە، لەبری بەرزکردنەویە نرخی دۆلا، جێبەجێكردنی پاشەكەوتی ناچاری، 45 رۆژ جارێک موچە دابەشبکرێت یاخود پەنا ببرێت بۆ قەرزی دەرەکی و نوقمکردنی زیاتری وڵات ئەو بژاردانەبوون کە لەبەردەستدابوون.
زەیدی دەڵێت؛ پێویست بوو حكومەت مانگانە 10 ترلیۆن دینار دابین بكات و ئەمەش وایکردوە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بدەن تا لەو قەیرانە ئابوریەی توشی وڵات بوە رزگاریان ببێت.
سەبارەت بە بازاڕی دراو و نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرانبەر بە دۆلار وتویەتی؛ جیاوازیی پێشوی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لەلایەن هەلپەرستانەوە دەقۆزرایەوە و سودی بۆ هاووڵاتیان نەبووە.


