سکۆت بیسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە رێگەی دەریاوە بەتەواوی وەستاوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی واشنتۆن بۆ سەپاندنی گۆشەگیریی ئابووری بەسەر تاراندا.

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کرد: وڵاتەکەی هاوکار بووە لە تێپەڕاندنی 1.1 ملیار بەرمیل نەوت لە رێگەی گەروی هورمزەوە، لە کاتێکدا ئێران نەیتوانیوە تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش لەو رێگەیەوە تێپەڕێنێت.

بیسێنت جەختیشی کردەوە: بۆ یەکەمجار لە مێژوی دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە، ئەم هەفتەیە هیچ بڕە نەوتێکی ئەو وڵاتە لەسەر دەریاکاندا نابێت، بەوەش جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا بە شێوازێکی بێپێشینە ئێرانی تووشی گۆشەگیری کردووە.