روسیا داواکارییەکەی بۆ چۆڵکردنی کیێڤ لەلایەن دیپلۆماتکاران و بیانییەکانەوە دووبارە کردەوە
سەوسەن سەید
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
روسیا داوای لە دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییانی بیانیی ئامادە لە کیێڤ کردەوە شارەکە بەجێبهێڵن، و هۆشداریی دا کە هێزەکانی بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسێنەرەوەی بەربڵاو بۆ سەر پایتەختی ئۆکراین.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هۆشدارییەکەی بۆ نێردە دیپلۆماتییەکان دووبارە کردووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییانی بیانی و دیپلۆماتکارانی کیێڤ کردووە شارەکە چۆڵ بکەن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی بەرنامەدار و بەردەوام بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان و ژێرخانی پەیوەندیدار بە پێشەسازیی بەرگریی ئۆکرانیا.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر کیێڤ لەم رۆژانەی دواییدا چڕتر بوونەتەوە.
لە نوێترین پێشهاتەکانی مەیدانیشدا، ئەمڕۆ شەممە هێرشێکی روسیا، پردی باکوری لەسەر رووباری دنیپرۆ پێکا، کە بەهۆیەوە زیان بە رووی پردەکە و تۆڕی وایەرەکانی پاس کەوت و هاتوچۆ لەسەری راگیرا.



