پێنتاگۆن گرێبەستێکی 24.4 ملیار دۆلاریمان بۆ پڕکردنەوەی پاشەکەوتی موشەکی ئیمزاکرد.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند کە گرێبەستێکی گەورەی بە بڕی 24.4 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی «رایسیۆن» ئیمزا کردووە. ئامانج لەم هەنگاوە خێراکردنی بەرهەمهێنانی موشەکە بەرگرییەکانی جۆری «ئێس ئێم-6» (SM-6)ـە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتبەندانەی کە لە پاشەکەوتی سەربازیدا دروست بوون.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و توانای درێژکردنەوەی بۆ دوو ساڵی تریشی هەیە، ئەمەش دەستەبەریی پێویست بۆ بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکردن و هێزی کار دابین دەکات.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت جەنگەکەی 28ی شوباتی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، بەشێکی زۆر لە پاشەکەوتی موشەکیی ئەمریکای بەكار هێناوە و کێبڕکێی دابینکردنەوەی خێرای لاواز کردووە.

لای خۆیەوە، مانگی رابردوو پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن ڕایگەیاندبوو کە بەکاربردنی موشەکەکان لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «تووڕەیی داستانی» (Operation Epic Fury) بووەتە هۆی کەمبوونی پاشەکەوتی ستراتیژی. هاوکات، نووسینگەی بودجەی کۆنگرێس هۆشداریی داوە کە ئەم دۆخە ئەمریکا بۆ چەندین ساڵ بە پاشەکەوتێکی کەمەوە دەهێڵێتەوە.