ئەمریكا و چین لەسەر كەمكردنەوەی باج بە بەهای 30 ملیار دۆلار رێككەوتن
رێبین
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەمریكا و چین لەسەر كەمكردنەوەی باج بە بەهای 30 ملیار دۆلار و چەند پرسێكی ستراتیژی و تەكنەلۆژی رێككەوتن.
لە كۆتایی سەردانە سێ رۆژەكەی 'شی جین پینگ' سەرۆكی چین بۆ ئەمریكا، كۆشكی سپی لێكتێگەیشتنێكی هەشت خاڵیی هاوبەشی نێوان دۆناڵد ترەمپ و هاوتا چینیەكەی راگەیاند.
بەپێی لێكتێگەیشتنەكە، هەردوو وڵات رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی باجی گومرگی بە بەهای 30 ملیار دۆلار بۆ كاڵا بازرگانییەكان و چینیش بڕیاریداوە لە ساڵی 2027دا بڕی 10 ملیۆن تۆن خەڵووز لە ئەمریكاوە هاوردە بكات.
هاوكات، هەردوولا لیژنەیەكیان بۆ ئاسانكاریی وەبەرهێنان و چارەسەركردنی كەمیی كانزا دەگمەنەكان پێكهێناوە، لە رووی تەكنەلۆژیاشەوە، بڕیاریانداوە چەمكی ژیریی دەستكردی باڵا بەكاربهێنن و كەناڵێكی دووقۆڵی بۆ تاوتوێكردنی مەترسییەكان و كۆنترۆڵكردنی ژیریی دەستكرد پێكبهێنن.
لەسەر ئاستی جیهانیش، جەختیان لەوە كردووەتەوە كە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و رێگەش نادرێت هیچ وڵاتێك باج بخاتە سەر رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان.



