سەرۆکی چین: زۆرێك لە کێشەکانی جیهان بە بێ هاوکاری ئێمە چارەسەرکردنیان قورسە
بڵند
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوو زلهێزەکەی جیهان، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیدەن ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو دابین دەکەن، سەرۆکی چێنیش جەختیکردەوە بە بێ هاوکاری ئەوان جآرەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی جیهان ئاسان نابێت.
پێش کۆبونەوەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ شی جینگپینگ گفتوگۆ لەسەر پرسگەلێکی گەورە دەکەن و زیرەکی دەستکردیش یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکان.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییە دۆستانەی لەگەڵ سەرۆکی چێن هەیە لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندییە گرنگەکانی هەردوو گەلی ئەمریکا وچین، جەختیشیکردەوە ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیدەن دەتوانن ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەیان ساڵی داهاتوو دابین بکەن
لای خۆشیەوە، شی جینگپینگی سەرۆکی چین رایگەیاند، دەبێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر بکەن و لاریان نییە لە کردنەویە گەشتیی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان چین و ئەمریکا.
لە بارەی کێشەکانی جیهانیشەوە، سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەکرد، رەنگە هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن هەموو کێشەکانی جیهان چارەسەر نەکات، بەڵام زۆرێکیان بەبێ هاوکاری چین چارەسەرکردنیان قورس دەبێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، دەرگاکانیان کراوەیە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان، هیوادارن لە ئەمریکا مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی چیندا بکرێت.



