میدیاکانی ئۆکراین: 25هەزار سەربازی کۆریای باکور لە روسیا سەرقاڵی دروستکردنی درۆنن
بڵند
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
میدیاکانی ئۆکراین بڵاویانکردوەتەوە، پیۆنگ یانگ رۆڵی سەرەکی هەیە لە پڕچەککردنی مۆسکۆ لە ئێستادا 25 هەزار سەرباز و هاووڵاتیی لە روسیادا سەرقاڵی دروستکردنی درۆنن.
نەتەوەیەگرتوەکان و میدیاکانی ئۆکراینیش لە راپۆرتێکدا ئاشکرایان کردوە، 25 هەزار کەسەی کۆریای باکور، کە لە کارگە پیشەسازییەکاندا کاردەکەن موچەکانیان لەلایەن کۆریای باکورەوە دابیندەکرێت.
بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئۆکراین، ئەو 25 هەزار سەربازەی ئۆکراین، کە کار لەسەر بەرهەمهێنانی درۆن دەکەن لە ناوچەی ئابوری تایبەتی ئەلابوگا لە تاتارستانە، کە تێیدا درۆنی ئێرانی بە وەشانی نوێ تێدا دروست دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەربازانەی کۆریای باکور بە رەسمی وەک "خوێندکار" تۆمارکراون بۆ دەربازبوون لە سزاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان کە دامەزراندنی کرێکارانی کۆریای باکور لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ لە ساڵی 2025 روسیا زیاتر لە 36 هەزار و 400 ڤیزەی بە هاووڵاتیانی کۆریای باکور داوە کە 35 هەزار و 800 ڤیزای بە ناوی خوێندکارانەوە بووە.
ئەمە لە کاتیكدایە، رۆژانە ئۆکراین و روسیا بە سەدان درۆن هێرش دەکەنە سەر یەکتری و بە تایبەتیش کەرتی وزەی یەکتری دەکەنە ئامانج.



