ئەنجومەنی پیرانی ئیتالیا پڕۆژەیاسایەكی پەسەند كرد كە رێگە بە دووبارە پەرەپێدانی وزەی ئەتۆمی دەدات لە وڵاتەكەدا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 40 ساڵ بەسەر دەستبەرداربوونی تەواوەتی لەو جۆرە وزەیە.

ئەنجومەنی پیرانی ئیتالیا بە 81 دەنگی ئەرێ لە بەرانبەر 51 دەنگی نەخێر، یاسایەكی نوێی پەسەند كرد كە دەبێتە بنەمایەكی یاسایی بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی وزەی ئەتۆمی لە ئایننەدا. 

بەپێی راپۆرتە میدیاییەكان، یاساكە لەسەر دەستپێشخەری و سیاسەتی جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا ئامادەكراوە، بە مەبەستی پاراستنی ئابووریی وڵات لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەكانی وزە و كەمكردنەوەی پشتبەستنی ئیتالیا بە سەرچاوە دەرەكییەكان. هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە یاساكە راستەوخۆ مۆڵەتی دروستكردنی كۆمەڵگە و وێستگەی نوێ نادات، بەڵكو تەنها رێ خۆش دەكات بۆ دارشتنی پڕۆژەكانی داهاتوو، لە كاتێكدا پارتی ئۆپۆزسیۆنەكانی ئیتالیا دژایەتیی خۆیان بۆ بڕیارەكە راگەیاندووە. 

ئیتالیا لە ساڵی 1987 دا و دوای كارەساتی چێرنۆبڵ لە رێگەی راپرسییەوە كۆتایی بە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمی هێنابوو وە لە ساڵی 1990 دا دوا وێستگەی ئەتۆمیی خۆی داخست.