سەرۆكی چین لە كاتی گەیشنی بۆ ئەمریكا رایگەیاند، چین و ئەمریكا دەبێت هاوپەیمان بن نەك ركابەر.

شی جین پینگ، سەرۆكی چین بەرەبەیانی ئەمرۆ گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە لە بنكەیەكی سەربازی تایبەت پێشوازی لێكرا.

بەپێی راگەیەندراوێك سەرۆكی چین داوای لە ئەمریكا كردووە، هاوكارییەكانی نێوانیان بەهێزتر بكات و جەختی لەوەش كردەوە كە پەكین و واشنتۆن دەبێت هاوپەیمان بن نەك ركابەری یەكتر.

شی راشیگەیاند: گەلی چین و ئەمریكا مێژوویەكی درێژخایەنیان لە ئاڵوگۆڕی دۆستانەكاندا هەیە و بەرژەوەندییەكانیان بەقوڵی بەیەكەوە بەستراونەتەوە.

ئەم لێدوانەی سەرۆكی چین چەند سەعاتێك دوای گەیشتنی هات بۆ ئەمریكا لە سەردانێكی رەسمیدا كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بریارە هەر ئەمرۆش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوەی لوتكە ئەنجام بدات.