تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە رێککەوتنی ئەنکەرە و بەغداد بۆ رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی زلێکان بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی خاکی عیراق و دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا

باراک لە پەیامێکدا لە سەر تۆڕی (ئێکس) ئاماژەی بەوە کرد: گۆڕانکارییە مێژوییەکان زۆرجار بە هێمنی روودەدەن، و گەڕاندنەوەی ئەم سەربازگەیەش یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە بەرژەوەندی و ئاسایشی هەردوو وڵات دەپارێزێت.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە: بارودۆخی ناوچەکە رووی لە رێکخستنەوە و سەقامگیرییە.