واشنتۆن کۆتا کۆتوبەندەکانی سەر فرۆشتنی چەک و هاوکاریی سەربازیی بۆ سوریا هەڵدەگرێت
سەوسەن سەید
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
واشنتۆن لە چوارچێوەی هەنگاوەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی سزاکان دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی دەسەڵات لە دیمەشق، هەڵگرتنی کۆتا کۆتوبەندەکانی بەردەم فرۆشتنی چەک و دابینکردنی دارایی سەربازیی بۆ سوریا راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سوریای لە کۆتا دوو رێگری لەژێر یاسای بنبڕکردنی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجیی ساڵی 1991 بەخشیوە.
ئەم هەنگاوە ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم فرۆشتنی چەک و خزمەتگوزارییە بەرگرییەکان و هاوکاریی دارایی سەربازیی دەرەکی بۆ سوریا لادەبات، بەبێ ئەوەی بەو مانایە بێت کە رێكکەوتنی نوێی چەک یان هاوکاریی دارایی دەستبەجێ بۆ دیمەشق دابین بڕوات.
بڕیارەکە لە 16 ئەیلوولی 2026ەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە تۆماری فیدراڵیی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بڕیارە بەشێکە لە زنجیرە کارئاسانییەکانی ئەمریکا کە پیشتر هەڵگرتنی سزاکانی "قەیسەر" و دەرهێنانی سوریا لە لیستی وڵاتانی پشتگیریکاری تێرۆریشی دەگرتەوە.
لە لایەکی ترەوە، جو ویڵسن، ئەندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئەمریکا لە 19ی ئەیلوولدا نیگەرانیی خۆی بەرانبەر بەردەوامیی هەندێک کۆتوبەندی دیکەی بازرگانی نیشاندا و داوای کرد ئاسانکاریی زیاتر بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکرێت تاوەکو بتوانن وەبەرهێنان لە بازاڕی سوریادا بکەن.


