دەستەی تەندروستیی گشتیی فەرەنسا رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی گەرمای هاوینی ئەمساڵەوە زیاتر لە هەشت هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانیانلەدەستداوە، ئەوەش بە گەرمترین هاوین دادەنرێت لە دوو سەدەی رابردوودا.

دەستەی تەندروستی گشتیی فەرەنسا لە ئامارێكی سەرەتاییدا ئاشكرایكرد، لە كۆتایی مانگی ئەیلولەوە تا 20ـی ئاب، حەوت هەزار و 919حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە تۆمار كراون، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو تەنها پێنج هەزار و 722حاڵەت بووە.

گیۆم بولانجێ لێپرسراوی دەستەی تەندروستیی فەرەنسا رایگەیاند، هاوینی 2026 هاوینێكی بێ وێنە بووە، دەستەی كەشناسیی فەرەنسا جەختی كردەوە كە ئەم هاوینە گەرمترین هاوین بووە لە ساڵی 1900ەوە لە وڵاتەكەدا و ژمارەی پێوانەیی هاوینەكانی 2003 و 2022ی تێپەڕاندووە.