کاتی کارکردنی دوکانەکانی دەربەندیخان دیاری کرا
بڵند
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
قائیمقامیەی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیاری رێکخستنی کاتی کردنەوە و داخستنی دوکانەکانیدا و لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێت و لە لە 08:00 بەیانی تا بانگی مەغریب کراوە دەەبن.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراویکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر رەزامەندی زۆرینەی دوکاندارەکان بڕیاری رێکخستن وکاتی کارکردنی دوکانەکان دیاری کرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی کردنەوەی دوکانەکان، لە 08:00 بەیانی تا بانگی مەغریب دەبێت و ئەم بڕیارەش لەسەر رەزامەندی 150 خاوەن دوکان دراوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەودوکانانەی بڕیاریان داوە بەشەو دوکانەکانیان دابخەن بریتین لە؛ کەمالیات ، کوتاڵفرۆش ، شوشەوات ، پۆشاکی جل و بەرگی ئافرەتان و منداڵان ، جانتاو پێڵاوی ژنان و مناڵان ، عەتار و بەهارات و چەرەسات ، دوکانی پەردە ، قرتاسیەکان ، ئەو بابەتانەی پەیوەندی بەباتی ژنانەوە .
قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکاتەوە و رادەگەیەنێت هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتەبەر.


