حکومەتی کۆماری کۆنگۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ژمارەی توشبووانی ئیبۆلا لە وڵاتەکەیاندا بەزرتربووەتەوە و رێژەی گیان لەدەستانیش بۆ زیاتر لە سێ هەزار زیادی کردووە.

لە راگەیەنراوەکەی حکومەتی کۆنگۆدا هاتووە، لە ئێستادا 17ـەمین شەپۆلی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە و ژمارەی توشبووانیش بۆ حەوت هەزار و 22 کەس بەرزبووەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا ڤایرۆسەکە لە حەوت پارێزگای کۆنگۆدا بڵاوبووەوە و رێژەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ سێ هەزار و 398 کەس بەرزبووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 50 ساڵی رابردوودا، ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ئەفریقا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 15 هەزار کەس و تائێستاش بەرەسمی هیچ ڤاکسین یان چارەسەرێکی پشتپێبەستراوی نییە.