فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند لە ماوەی 60 رۆژی رابردوودا و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی "دیواری پۆڵایین" بۆ سەر ئێران، هێزەکانیان رێڕەوی 100 کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە.

سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بەبێ وەدەستهێنانی مۆڵەتی پێشوەختە لە هێزەکانی ئەمریکا ناوچەی گەمارۆکە ببڕێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد:ە هێزە ئەمریکییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە.