سەرۆکی یەکێتی لە یادی 11ـی سێپتەمبەردا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ساکۆ سمکۆ
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 25 ساڵەی روداوی 11ـی سێپتەمبەردا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاوخەمی خۆی بۆ گەلی ئەمریکا دەردەبڕێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: لەم ساڵیادە خەمناکەی هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەردا، یادی ئەو ئەو کەسە بێتاوانانە دەکەینەوە کە گیانیان لەدەستدا و هاوسۆزی و هاوپشتیی خۆمان بۆ خێزانەکانیان و گەلی ئەمریکا دووپات دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، 11ـی سێپتەمبەر وەک بیرخەرەوەیەکی بەهێزی دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی تیرۆر دەمێنێتەوە.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بیرخەرەوەی بەرپرسیارێتییە هاوبەشەکەمانە بۆ روبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو ئاشتی، ئاسایش و مرۆڤایەتیدا.


