کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئاشکرای کرد کە نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و بە نرخێکی پاڵپشتیکراو دەمێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا هاتووە: ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە گۆڕانی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوبوونەتەوە، جێبەجێکردنیان تایبەتە بە فەرمانگە دەوڵەتییەکان و کەرتەکانی تر، بە هیچ شێوەیەک ئەو سووتەمەنییەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت ناگرێتەوە.

کۆمپانیاکە روونیشی کردەوە کە بەرهەمە نەوتییەکانی تایبەت بە هاووڵاتییان لەسەر هەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پێشووی خۆیان دەمێننەوە.