دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، جەنگی ئێران تا دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێسی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت  و نرخی نەوتیش تا ئەو كاتە دانابەزێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، قەبوڵكردنی ئەو دۆخە ئابوورییەی  كاتییەی وڵاتەكەی پێیدا تێپەڕ دەبێت بە پێویست دەزانێت بۆ رێگریكردن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە

وتیشی: پێشبینی ناكات جەنگ ی ئێران پێش هەڵبژاردنەكانی نیوەیی كۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەم كۆتایی بێت و نرخی نەوتیش تا دوای هەڵبژاردنەكان و بەدەستهێنانی سەركەوتن لە جەنگەكەدا دانابەزێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی نیوەیی كۆنگرێسەوە بەڵێنیداوە لە ئەگەری سەركەوتنی كۆمارییەكان لە كۆنگرێس لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەمدا، بڕی پێنج هەزار دۆلار وەك پاداشت دەداتە هەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی، بەڵام ئەم هەنگاوە رەخنەی توند و تۆمەتی بەرتیلدانی دەنگدەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.