ئیمزا لەسەر ناردنی موچەی مانگی هەشتی هەرێم کرا
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سام
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دەستەی گشتیی گومرگی عیراق رێکارێکی نوێی ئاسانکاریی بڵاوکردەوە و بە شێوەیەکی رەسمی بڕیاری درێژکردنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: بڕیاری ژمارە (468)ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی وەزیران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی وادەی چوونەناووەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیاری ژمارە (215)ی ساڵی 2009 دەیانگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو کە بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و مەرزە گومرگییەکان، بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان و ئاسانکاری لە خێراکردنی راییکردنی مامەڵەکاندا.
لەلایەن خۆیەوە سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگ جەختی کردەوە کە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە مەرزەکاندا دەکەن، تاوەکو رێگری و ئاستەنگەکانی بەردەم هاووڵاتییان و بازرگانان لاببرێن بە بێ ئەوەی کەمتەرخەمی لە رێکارەکانی وردبینی و چاودێریی گومرگیدا بێتە ئاراوە.
لەسەر راسپاردەی بانکی ناوەندیی عیراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لادانی بەپەلەی بۆ سەرجەم نووسینگە و کۆمپانیاکانی تایبەت بە فۆڕێکس و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەرکرد.
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە، راستەوخۆ دەست بە داخستنی ئەو ناوەندانە بکەن کە بەبێ مۆڵەتی رەسمی کار دەکەن، هاوکات بڕیارەکە ئەو کۆمپانیا و گرووپانەش دەگرێتەوە کە هەوڵ دەدەن لەژێر ناونیشانی بازرگانیی جیاواز یان رێگەی فێڵکارییەوە درێژە بە هەمان چالاکی بدەن.
بەپێی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئامانج لەم بڕیارە رێگرییە لە فێڵکاریی دارایی، پاراستنی سەرمایەی هاووڵاتییان و راگرتنی بازرگانیی نایاسایی بە دراوەوە.
سێ سەرچاوەی حکومی لە یەمەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایانگەیاند کە چەکدارانی کۆمەڵەی حوسییەکان کۆنترۆڵی شاری مەخای دەریایییان لە رۆژئاوای وڵات کردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە سەرچاوە حکومییەکانەوە گواستوویەتیەوە کە هێزەکانی حوسییەکان چوونهتە ناو شاری مەخا و دەستیان بەسەردا گرتووە.
هاوکات سەرچاوە ناوخۆییەکان بۆ مێدیای عەرەبی جەديد ئاشکرایان کردووە: بەهۆی ئەم کۆنترۆڵکردنەوە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوونی دانیشتووانی شارەکە بەرەو شاری عەدەن دەستی پێکردووە.
بەپێی سەرچاوە حکومییەکان، ئەم دەستبەسەرداگرتنە دوای چەند هەفتەیەک لە هێرش و گوشاری بەردەوامی حوسییەکان بۆ سەر شاری مەخا و بەندەرەکەی هاتوو؛ دوای ئەوەی شارەکە بەر هێرشی چڕی مووشەکی کەوتەوە.
پێشتر و لە ناوەڕاستی مانگی ئابی رابردوودا، ئیدارەی بەندەری مەخا رایگەیاندبوو: سەرجەم چالاکییە بازرگانی و دەریاییەکانی راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی بەندەرەکە بەر زیاتر لە 25 مووشەکی حوسییەکان کەوت.
بەپێی ئامارەکان، ئەو هێرشانە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی و زیانگەیشتن بە دامەزراوەکان، کە زیانە مادییەکانی بە نزیکەی 16 ملیۆن دۆلار مەزەندە کرابوون.