لە حەسەکە هەوڵێکی دزینی 10 ملیۆن لیرەی سوری شکست پێهێنرا
سەوسەن سەید
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە پارێزگای حەسەکە، هەوڵێکی دزینی بڕێک پارە لە بەرانبەر بینای باڵەخانەی بانکی کشتوکاڵی شکست پێهێنرا، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوەبەری بانکەکە دەستبەجێ تەقەی لە تۆمەتباران کرد.
بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس کە سواری ماتۆڕسکیلێک بووبوون، هەوڵیان دا کارتۆنێک بڕفێنن کە بڕی 10ملیۆن لیرەی سوری تێدا بووە، کە بڕیار بوو بگوازرێتەوە بۆ ناو بانکەکە.
لە کاتی روداوەکەدا، بەڕێوەبەری بانکی کشتوکاڵی بە خێرایی هاتە دەست و راستەوخۆ تەقەی لە دوو تۆمەتبارەکە کرد، ئەوەش بووە هۆی تێکدانی پلانەکەیان و راکردنی هەردوو دزەکە بۆ شوێنێکی نادیار بێ ئەوەی بتوانن پارەکە ببەن.



