عەلی زەیدی، وەزارەتی دارایی عیراقی راسپارد، هەلی کار بۆ دەرچوانی ساڵانی رابردوو دابنرێت لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا.

ئاژانسی (واع) بڵاویکردوەتەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەزارەتی دارایی عیراقی راسپاردوە، بۆ تەرخانکردنی هەلی کار بە شێوە هەمیشەیی یاخود گرێبەست بۆ دەرچوانی ساڵانی پێشو لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی و سودوەرگرتە لە توانا و لێهاتویی دەرچوانی زانکۆکان  دابەشکردنیان  بەپێی پێداویستیی راستەقینەی وەزارەتەکان و دامەزراوە گشتییەکان.