بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت؛ لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەعات 04:45 بۆ05:05 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.