لە نزیک بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، روداوێکی هاتوچۆ رویدا و هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان سەبارەت بە روداوەکە رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'جێب واز' بە ئاڕاستەی بەنداوی باوەشاسوار رۆیشتووە و ماتۆڕسکیلێکیش بە ئاڕاستەی گەڕانەوە بۆ ناوشار هاتووە، پێکدادان رویداوە و هاووڵاتییەک بەناوی 'هاوکار عەلی' کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆی گەرمیان، ئەو هاووڵاتیەی گیانی لەدەستاوە، لەدایکبووی ساڵی 1997ـە.