تەقینەوەی گڕکانی ئاناک کراکاتاو 209 گەشتی ئاسمانی لە ئیندۆنیزیا راگرت..
سەوسەن سەید
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
تەقینەوەی گڕکانی ئاناک کراکاتاو لە ئیندۆنیزیا بووە هۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سوکارنۆ-هاتا و هەڵوەشاندنەوە یان پەکیستنی 209 گەشتی ناوخۆییو نێودەوڵەتی.
فڕۆکەخانەکە لە هەژماری ئینستاگرامەکەی رایگەیاند: لەپێناو سەلامەتیی گەشتەکان، راگرتنی گەشتەکانی تا کاتژمێر 9:30ی بەیانی درێژکردووەتەوە.
بەپێی کەشناسی، ستوونی تۆزی گڕکانەکە لە هەندێک ناوچە تا بەرزیی 15 هەزار مەتر بەرزبووەتەوە.
دەسەڵاتداران داوایان لە هاووڵاتییان کردووە دەمامک و چاویلکەی پارێزەر بەکاربهێنن، چونەدەرەوە کەمبکەنەوە و بە هوشیارییەوە شۆفێری بکەن.
بڵاوبوونەوەی تۆزی گڕکانەکە بووەتە هۆی راگرتنی خوێندن لە چەندین قوتابخانە و راگرتنی کاری راوچییان، بەڵام ئاژانسی کارەساتەکان رەتییکردەوە هیچ مەترسییەکی تسۆنامی لە ئارادا بێت.



