دۆناڵد ترەمپ داوا لە ئەورپا دەکات سەدان ملیار دۆلار بۆ واشنتۆن بگەڕێننەوە، کە لە جەنگی ئۆکرایندا خەرجی کردوە و بۆ وەرگرتنەوەشی پەلەیان نییە.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکیدا داوا لە وڵاتانی ئەوروپی دەکات ئەو هاوکارییە داراییانە بۆ واشنتن بگەڕێننەوە، کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدندا بە بەهای سەدان ملیار دۆلار بەخشراونەتە ئۆکراین بۆ روبەڕوبنەوەی روسیا.

ترەمپ، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ ئەوروپا دەیتوانی لەبری ئەو پارانەی ئەمریکا داویەتی خۆی تێچوکە لە ئەستۆ بگرێت، ئەگەر داوای لێبکرایە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا داوای سەرجەم ئەو پارانە دەکاتەوە لە ئەوروپا و کێشەشیان نییە ئەگەر دواشبکەوێت.