سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهێرشەکانیان بۆسەر ئێران، جگە لە ئاسایشی وڵاتەکەی، ئاسایشی بەریتانیا و ئەورپاشی مسۆگەر کردوە.

دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "جی بی نیوز"ی بەریتانی رایگەیاند  کردەوە سەربازی، ئابوری و هەواڵگرییەکانی واشنتۆن دژی  ئێران، نەک هەر ئاسایش ئەمریکای  مسۆگەر کردوە، بەڵکو بەریتانیا و ئەوروپاشی لە مەترسی ڕزگار کردووە

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر تاران دەستی بە چەکی ناوەکی بگەشتایە، ئەگەری بەکارهێنانی لە ئەوروپا زیاتر بوو لە ئەمریکا.

 جەختیشیکردوەتەوە،  واشنتۆن بە تێکدانی سێ بنکەی سەرەکی ناوەکی ئێران و چاودێریکردنی وردی جموجۆڵەکان لە رێگەی کامێرا و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی ئاسمانییەوە، رێگری لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی کردووە.

ترەمپ، ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستبەسەرداگرتنی گەروی هورموزی، رێڕەوێکی گرنگی ژیانە بۆ وزەی بەریتانیا و  جارێکی تر رەخنەیلەو وڵاتە گرت کە هاوکاری ئەمریکای نەکردوە لەجەنگەکەدا.