جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ئەنجامدا و تێیدا باسی لە چڕتربوونەوەی گرژییەکانیان لەگەڵ ئێران و پابەند نەبوونی تاران بە هەندێک لە رێککەوتنەکانەوە، کرد.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، سوپای پاسداران بە پێچەوانەی سوپای ئەمریکاوە، خەڵكی مەدەنی دەکاتە ئامانج.

وتیشی، هەرچەندە ئێرانییەكان رێككەوتنێكیان ئیمزاكردووە بۆ هێرش نەكردنەسەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەڵام بەردەوامن لە هێرشەكانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوێنێ نزیكەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەروی هورمزدا تێپەڕیووە، لەبەرئەوە ئەمریکا تاكە دەوڵەتە كە توانای هەیە دابینكردنی وزە لە بازاڕە جیهانییەكاندا مسۆگەر بکات.