سەرۆکی روسیا هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات و ئاگربەستیش لەگەڵ ئۆکرایندا رەتدەکاتەوە و بە دەوڵەتێکی تیرۆرستی ناودەبات.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی لە گۆڕەپانی جەنگدا لە پێشڕەویدایە، بەڵام ئۆلکراین بەرەو داڕمان دەچێت.

وتیشی، هەر دامەزراوەیەکی سەربازیی بەریتانیا لەسەر خاکی ئۆکراین دابمەزرێت، دەبێتە ئامانجێکی رەوای روسیا. 

پوتن لە کۆنفرانسەکەدا، بەتوندی سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینی کرد و روونیکردەوە، هەڕەشەکانی زێلینسکی بۆسەر فڕۆکە مەدەنییەکانی روسیا بە تیرۆری دەوڵەی ناوبرد و وتیشی: هیچ دانوستانێک لەگەڵ تیرۆریستاندا ناکرێت، هۆشداریشیدا ئەگەر هێرشبکرێتەسەر فڕۆکە مەدەنییەکان، مۆسکۆ بە توندی وەڵام دەداتەوە.