سەرۆكی روسیا: هێرشی بەرفراوان دەكەینەسەر ژێرخانی ئۆكراین
ئاکام
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆكی روسیا رایگەیاند، سوپای روسیا فەرمانی پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ژێرخانی ئۆكراین.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا لە كاتی بەشداریكردنی لە لوتكەی رێكخراوی هاریكاری شانگهای رایگەیاند، سوپای روسیا فەرمانی پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ژێرخانی ئۆكراین وەك كاردانەوەیەك بۆ هێرشەكانی ئۆكراین بۆ سەر دامەزراوەكانی وزەی روسیا.
دەشڵێت، هێرشەكان دامەزراوە سەربازییەكان، ناوەندە پیشەسازییەكان، بەندەرەكان و ژێرخانی لۆجیستی دەگرنەوە و هیچ كەشتییەكی مەدەنی ناكرێنە ئامانج.
وتیشی، هێزەكانی روسیا ناوچەیەكی ئەمنی لەسەر سنوور دروست دەكەن و نزیكەی پێنج هەزار سەربازی ئۆكراینی گەمارۆدراون.
باسی لەوەشكردووە، ئامانجیان كۆتاییهێنانە بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتییەكی هەمیشەیی و پێشوازی لە هەر هەوڵێكی ئەرێنی دەكەن لەو پێناوەدا.



