پۆلیسی نیپاڵ هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ دۆزینەوە و پاراستنی گەنجینە و سندوقەکانی زێڕ و پارەی نزیکەی 20 بانک، کە بەهۆی لافاوە وێرانکەرەکەی دواییی ئەو وڵاتەوە لەژێر قوڕولیتەدا ماونەتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چەندین سندوقی زێڕ و ملیۆنان رووبیەی نیشتمانی لە ناوچە جیاوازەکاندا بدۆزنەوە و 29 کەسیش بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تاڵانکردنی ئەو گەنجینانە دەستگیر بکەن.

ئۆپراسیۆنی پاراستنی سەروەت و سامانی بانکەکان لە کاتێکدایە کە ژمارەی قوربانیانی لافاو و داڕمانی زەوی لە نیپاڵ 1000 کەسی تێپەڕاندووە.