چین داوای كۆتاییهێنان بە شەڕی سەربازیی و ئابوریی لە دژی ئێران دەكات
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
چین داوای كۆتاییهێنان بە شەڕی سەربازیی و ئابوری دژ بە ئێران دەكات و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە هاوتا ئێرانییەكەی دەڵێت، چین بەرژەوەندی ئابوری خۆی دەپارێزێت.
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، لە پەراوێزی لوتكەی ئابوری شەنگەهای لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئێران دووپاتكردەوە و رایگەیاند: بەهەموو شێوەیەك لە دژی سزا ئابورییەكانی سەر ئێرانن چونكە سزاكان كێشەی شەڕێكی بەردەوام چارەسەر ناكەن، داواشیكرد كۆتایی بە شەڕی سەربازیی و ئابوریی لە دژی ئێران بهێنرێت.
وەزیری دەرەوەی چین وتیشی: سزاكانی سەر ئێران لە رووی ئابورییەوە كاریگەریی لەسەر ئەو وڵاتانەش دەبێت كە هەماهەنگییان لەگەڵ ئێران هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا حكومەتی چین كار بۆ پاراستنی ئابوری و بەرژەوەندییەكانی دەكات لە ناوچەكەدا.



