ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا دووپاتی کردەوە کە روسیا بەرەو کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکراین هەنگاو دەنێت، جەختیشی کردەوە، مۆسکۆ لە ئێستادا لەسەر ئەو رێگەیە.

لە پەراوێزی لوتکەی رێکخراوی شانگهای بۆ هاوکاری لە شاری بیشکێک، ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نارێندرا مودي، سەرۆک وەزیرانی هیندستان کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، جەختی لەسەر چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە و کردەوە و پشتیوانیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ سەرجەم هەوڵە  دیپلۆماسییەکان دەربڕی، کە ئامانجیان کۆتاییهێنان بێت بە جەنگی ئۆکراین.

لە وەڵامدا پوتن رایگەیاند، وڵاتەکەی بە کردەیی هەنگاوی بەرەو کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکراین ناوە و ئێستا نزیکن لەو ئامانجەیان.