یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، لە گوشارەکانی سەر ئێران  بەردەوام دەبن، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت بەرنامە ئەتۆمیی و موشەکە بالیستییکیەکانی تاران بە تەواوەتی سنوردار بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتیی ئەوروپا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛  لە نزیکەوە لەگەڵ ئەمریکا  و وڵاتانی گروپی حەوت بەردەوام دەبن لە گوشارەکانیان بۆسەر ئێران.

یەکێتییەکە، جەختی کردوەتەوە، دەبێت بەرنامەی ئەتۆمی و بەرنامەی پەرەپێدانی موشەکە باڵیستیکییەکانی تاران بە تەواوەتی سنوردار بكرێن، داواشی لە تاران کردوە، خۆی بەدوربگرێت لەو کردەوانە دەبنە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداریش دراوەتە تاران، بە تەواوەتی ئامادەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی و ئازادی گەشتکردن لە گەروی هورمزدا.