بەهۆی لافاوەوە لە ئەمریكا زیاتر لە 15 كەس بێسەرو شوێنبون و دەیان كەسیش لە ناوچەكانیان گواستراونەتەوە . 

میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایان كردوە، بەهۆی ئەو لافاوەی رووی لە ویلایەتی ئەریزۆنا كردوە، تا ئێستا 15 كەس بێسەرو شوێنن و تیمەكانی رزگاركردن سەرقاڵی گەڕانن بە دوایاندا، هاوكات 62 كەس لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە گواستراونەتەوە و هەوڵەكانیش بۆ گواستنەوەی ژمارەیەكی تر بەردەوامە . 

لە رۆژی شەممەوە ، شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین و لافاو ناوچەكانی برایت ئەنجڵ كانیۆن و فانتۆم رانشی لە ویلایەتی ئەریزۆنا گرتوەتەوە و جگە لە بێسەرو شوێنەكان تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان و برینداربون تۆمارنەكراوە .