ژمارەی گیانلەدەستدانی لافاوەكەی نیپاڵ بۆ 903 کەس و نزیكەی چوارهەزار و 250 بێسەروشوێنبوون بەرزبووەوە.

دەستەی بەڕێوەبردنی بارودۆخە لەناكاوەكان لە نیپاڵ رایگەیاند، ئاماری قوربانیانی ئەو لافاوە وێرانكەرەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو باكووری نیپاڵی گرتەوە، بەرزبووەتەوە بۆ 903 گیانلەدەستدان و چوار هەزار و 247 بێسەروشوێن بوون.

لە لایەكی ترەوە، راگەیاندنەكانی چین بڵاویانكردەوە، لە ناو خاكی چین ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 16 كەس و 546 كەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن. بەمەش ژمارەی گشتیی ئەو كەسانەی لە هەردوو وڵات لەم كارەساتەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 919 كەس، و ژمارەی بێسەروشوێنبووانیش گەیشتە چوار هەزار و 793 كەس، لەنێو بێسەروشوێنبووەكاندا زیاتر لە 592 گەشتیاری بیانی هەن.