فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا تێكشكاندنی دوو سەكۆی هەڵدانی موشەكی لە دوورگەی لاركی ئێران راگەیاند، سوپای پاسدارانیش بە موشەكی بالیستی بنكە ئاسمانییەكانی ئەمریكای لە ئوردن بۆردومان كرد.

بەپێی راگەیاندراوەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم)، هێرشەكەیان بۆ سەر دوورگەی لارك بۆ رێگریكردن بووە لە چاندنی مینی دەریایی لە گەرووی هورمز لە لایەن تارانەوە.

سوپای پاسدارانیش رایگەیاند ، هیرشەكەی ئەمریكا كوژران و  برینداربوونی ژمارەیەك سەرباز و هاوڵاتیی لێكەتوەتەوە راشیگەیاندوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا دا بە موشەكی بالیستی و درۆن بنكەكانی مەلیك حوسێن و ئەزرەقی لە ئوردن بۆردومان كردوە و زیانی گەورەیان بە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا گەیاندووە.