دۆناڵد ترەمپ: بە بەکارهێنانی نەوتی ڤەنزوێلا یەدەگی نەوتی ستراتیژیی وڵاتـەکەمـان پڕدەکـەیـنەوە
بڵند
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
دوای گرێبەستە گەورەکەی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا لە بواری نەوتدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند دەیەوێت بە نەوتی ڤەنزوێلا یەدەگی نەوتی ستراتیژیی ئەمریکا پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەنیازە نەوتی ڤێنزیوێلا بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم یەدەگە نیشتمانییە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدندا بە تەواوی بەتاڵ کرابووەوە، بەڵام پرۆسەی پڕکردنەوەی لە رێگەی نەوتی ڤێنزیوێلاوە بەم زووانە دەستپێدەکات.
دۆناڵد ترەمپ جەختیکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە وەک دیارییەکی ڤێنزیوێلا دەبێت بۆ گەلی ئەمریکا تاوەکو ئاسایشی وزەی وڵاتەکەیان پێ بەهێزتر بێتەوە.



