گیانلەدەستدان بە هۆی لافاوەکەی نیپاڵ بۆ 165 کەس بەرزبووەتەوە
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
لە ئەنجامی لافاوێکی وێرانکەر و رودانی داڕمانی بەفر لە ناوچە سنورییەکانی نێوان نیپاڵ و هەرێمی تیبتی چین، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی لانی کەم 165 کەس و سەدان کەسی تریش بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی نیپاڵ، تا ئێستا زیاتر لە 165 کەس دۆزراوەتەوە، لە بەرانبەردا چین گیانلەدەستدانی سێ کەسی لە بەشی تیبت پشتڕاستکردۆتەوە، هەروەها دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاندووە، لافاوەکە لە ئەنجامی داڕمانی شاخێکی بەفرەوە دروستبووە کە گوڕەکەی هاوشێوەی بوومەلەرزەیەک بووە بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر و بووەتە هۆی داڕمانی زەوی.
هاوكات تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین بڵاویكردهوه، ژمارەی بێسەروشوێنکراوان لە پارێزگای "جیرۆنگ"ی تیبت بەهۆی هەرەسی قوڕ و لیتەوە بۆ 558 کەس بەرزبووەتەوە کە 260یان بیانین، لە لایەکی ترەوە، دەسەڵاتدارانی نیپاڵ بە رەسمی پەیوەندییان لەگەڵ 468 گەشتیاردا پچڕاوە.
سەرۆک وەزیرانی نیپاڵ، بەڵێنی دا تەواوی تواناکانی دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتە بخاتە گەڕ و رایگەیاند: "ئەو ئازار و زیانەی پێتان گەیشتووە کەم نییە، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە تاقانە نین و دەوڵەت بە تەواوی ئامرازەکانییەوە لە پاڵتاندا دەوەستێت."
ئێستا هێزە ئاسایشییەکان و تیمەکانی رزگارکردن لە نیپاڵ سەرقاڵی چۆڵکردنی ناوچە مەترسیدارەکان و گەڕانن بەدوای رزگاربووان لەنێو قوڕ و داروبەردی لافاوەکەدا، هاوکات سوپای نیپاڵ لە رێگەی ئاسمانییەوە ئۆپراسیۆنەکانی فریاگوزاری ئەنجام دەدات و داوای لە دانیشتووانی سەر روبارەکان کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بڕیاڕ بدەن.


