دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی شکستی هێناوە لە دابینکردنی موچەی بەشێکی گەورە لە هێزە چەکدارەکانی، هاوکات جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران بە ئاستێک کە پێشتر وێنەی نەبووە.

ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شکستخواردوو موچەی بەشێکی زۆری سوپاکەی نادات، لە هەمان کاتدا خۆپێشاندەران دەکوژێت، تەنانەت لە دەرەوەی کاتی خۆپێشاندانەکانیشدا و بە ئاستێک کە پێشتر نەبینراوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم قەوشە قەیرانێکی مرۆیی رەهەند گەورەیە و دەبێت دەستبەجێ بوەستێندرێت.