ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی 200 هەزار ڤیزای بیانی
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی 200 هەزار ڤیزای بیانی كە دوای گەیشتنیان بە ئەمریكا داوای مافی پەنابەرییان كردووە.
ئەو پلانە كە گەورەترین پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای بەكۆمەڵە لە مێژووی ئەمریكادا، لەلایەن لێپرسراوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەە ئاشكرا كراوە و رایگەیاندووە، ئیدارەی ترەمپ ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای بازرگانی و گەشتیاریی نزیكەی 200 هەزار خەڵكی بیانی، كە دوای گەیشتنیان بە ئەمریكا داوای مافی پەنابەرییان كردووە و ڤیزاكانیان لە دوای ساڵانی 2016 بۆ 2026 دەركراون.
بەپێی لێدوانی ژمارەیەك لێپرسراوی ئەمریكاش كە قسەیان بۆ ئەسۆشیەتد پرێس كردووە، بڕیارەكە كۆتایی نییە و پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت و ئەو كەسانە پۆلێن دەكرێن كە دەیانگرێتەوە، هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای ئەو كەسانەش بە مانای دەستبەجێ دیپۆرتكردنەوەیان نایەت، بەڵكو پێگەكانیان وەك گەشتیار یاخود بازرگان نامێنێت و لە ئەمریكا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی دۆسێكانیان یەكلادەكرێتەوە.



