پێت هێگسێت وەزیری جەنگیی ئەمریكا دەڵێت، ئیدارەكەی دۆنتاڵد ترەمپ جارێكی تر بەكارهێنانی هێز لە دژی ئێران بەدوور نازانێت. 
هێگسێت بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئێران ناتوانێت بەرگەی ئەو فشارە ئابورییە بگرێت كە كراوەتە سەری، لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ بەكارهێنانی هێز لە گەروی هورمز یان هەر شوێنێكی تر لە دژی ئێران بەدوور نازانێت.
ئەو لێدوانەی هێگسێت لەكاتێكدایە نزیكەی شەش مانگە جەنگی نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامە و دانوستانەكانی گەیشتن بە ئاشتیش هیچ ئەنجامێكی نەبووە.