وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: رێکارەکان دژی ئێران توندتر دەبن
لاوەند سالار حەمەد
٢٤ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڵمەتێکی فراوانی سزای ئابووری دژی ئێران و پشتیوانانی راگەیاند، کە کەرتە هەستیارەکانی وەک ئەتۆم، مووشەکی، نەوت، تەکنەلۆجیا، دراوی دیجیتاڵی، ئاڵتوون، فڕۆکەوانی و کەشتیوانی دەگرێتەوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر 60 کەسایەتی و کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ئێرانەوە سەپاندووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سزا ئەمریکییەکان سەرجەم ئەو وڵات و لایەنانە دەگرێتەوە کە هاوکاری ئێران دەکەن و لەم رووەوە هیچ وڵات و لایەنێک پارێزراو نییە.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، وادەیەکی دیاریکراو بۆ وڵاتان دادەنرێت بۆ ئەوەی سەرجەم چالاکییەکان لەگەڵ تاران و رێکارەکانی داخستنی بانکە ئێرانییەکان جێبەجێ بکەن.

