دادوەرێكی ئەمریكی بڕیارێكی ئیدارەی ترەمپی هەڵوەشاندەوە كە تایبەت بوو بە راگرتنی پێدانی ڤیزای كۆچبەری بۆ هاووڵاتییانی 75 وڵات.

جانیت فارغاس دادوەری دادگای ناوچەیی مانهاتن رایگەیاند، یاسای كۆچبەری فیدراڵی بە ئاشكرا دەسەڵاتی لە ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەندوەتەوە لە دەستوەردان لەو رێكارانەی پەیوەندییان بە ڤیزای كۆچبەرییەوە هەیە.

وتیشی، بڕیارەكەی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بۆ راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی بەڕازیل و بۆسنە و ئەلبانیا و پاكستان و بەنگلادش و چەندین وڵاتی تری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەناراوەكانی كاریبی هەڵوەشێندرایەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،  ئیدارەی ئەمریكا پاساوی ئەوەی هێنابووەوە كە داواكارانی ئەم وڵاتانە ئەگەری زۆرە ببنە بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەكانی حكومەت.