سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، جەنگی ئابووری لەگەڵ ئێران بە واتای دوورکەوتنەوە لە بژاردە سەربازییەکان نایەت.

ترەمپ لە لێدوانێکدا بەرانبەر رۆژنامەنووسان وتی: ئێران چیتر پارە و هێزی دەریایی نەماوە، موچەی سوپا و پۆلیسیش نادەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: ئێرانییەکان دەیانەوێت رێککەوتن بکەن، بەڵام ئامادە نین بۆ بەستنی رێککەوتنی دروست.

وتیشی: کۆنترۆڵی تەواوەتی سنورەکان و گەروی هورمز دەکەین، بەڵآم تێپەڕین بۆ جەنگی ئابووری لەگەڵ ئێران بەو مانایە نایەت کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بژاردە سەربازییەکان دووربکەوێتەوە.