دۆناڵد ترمپ راگەیاند، ئێران بوەتە هێزێکی دەسەڵاتدار و ستەمکرا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەڕای ئەوەی بە تەواوەتی لە روی سەربازییەوە تێکیانشکاندون و هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتەیان لەناو بردووە. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا توانای ئێرانییەکان بۆ بەرهەمهێنانی موشەک و درۆن زۆر کەمی کردووە و بەهۆی لەناوبردنی سەرکردایەتییانەوە، لە ئێستادا کەس نازانێت کێ رێبەرایەتی ئێران دەکات.

 سەرۆکی ئەمریکا باسیلەوەشکردوە، لە روی ئابوورییەوە ئێران لە رەوشێکی خراپدایە و رێژەی هەڵئاوسان گەیشتووەتە 300٪ و تەنانەت موچەی سوپاکەشیان نادەن.

دۆناڵذ ترەمپ دەڵێت؛ ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی هەبوایە، بەرانبەر ئیسرائیل و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاری دەهێنا.