ئێران: بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار زیان بە موڵك و ماڵی هاووڵاتیان كەوتووە لە جەنگدا
٢٠ی ئابی ٢٠٢٦
ئێران قەبارەی زیانەکانی موڵکی هاووڵاتیان لە دوای 40 رۆژ لە جەنگی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.
دامەزراوەی نیشتەجێكردنی ئێران بڵاویكردەوە، ئەو زیانانەی بەهۆی جەنگی 40 رۆژی ئەمریكاوە بەسەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان كەوتووە، بە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
دامەزراوەكە راشیگەیاند، ئەم خەمڵاندنانەی دامەزراوەكانی سەر بە حكومەتی ئێران، تەنها پەیوەندیدارە بە زیانی موڵك و ماڵی مەدەنی و ژێرخانی گشتی یان شوێنە سەربازییەكان ناگرێتەوە.



