ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، بە ئامانجی بەهێزكردنەوەی توانای بەرگری ئێران، روسیا لە رێگەی دەریای قەزوێنەوە كەرەستەی بەرگری و پارچەی درۆن رەوانەی تاران دەكات.

كەناڵی ئێن بی سی نیوز لە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگرییەوە ئاشكرایكردووە، شیكردنەوەی وێنە مانگە دەستكردەكان دەریانخستووە كە زیاتر لە 20 كەشتی روسی باری سەربازییان گەیاندووەتە بەندەری ئەمیر ئابادی ئێران.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەم بارانە كەرەستەی درۆن و ماددەی تی ئێن تی لەخۆدەگرن كە بۆ دروستكردنی كڵاوەی موشەكی بالیستی بەكاردێن. 

دەشڵێت، واشنتۆن پێشتر سزای بەسەر كۆمپانیای گواستنەوەی ئەو كەشتییانەدا سەپاندووە كە بۆ رێگریكردن لە چاودێرییەكان، سیستمی ناسینەوەی ئۆتۆماتیكی لەناو دەریا دەكوژێننەوە تاوەكو وڵاتانی تر هەستی پێ نەكەن.