پێنتاگۆن: 18سەربازی ئەمریکی کوژراون و 757ی تریش بریندار بوون لە شەڕی دژی ئێراندا
سەوسەن سەید
٢٠ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لە شەڕی دژی ئێراندا 18سەربازی ئەمریکی کوژراون و 757ی تریش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە: بنکەدراوەی شەڕ لە پێنتاگۆن تۆمارکردنی زیاتر لە 50 برینداری تریش نیشان داوە، بەمەش کۆی گشتیی برینداران لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکانەوە لە 28ی شوباتدا گەیشتووەتە 757کەس"
وەزارەتەکە مانگی رابردوو بڕگەیەکی نوێی بە ناوی "ئۆپراسیۆنەکانی دەرەوە" هێنابووە ئاراوە بۆ تۆمارکردنی قوربانی و بریندارانی ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە 7ی تەمووزەوە دەستیان پێکردووە، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەسەر سروشتی ئەم ئۆپراسیۆنانە یان شوێنی برینداربوونەکان بدات.
ئەم بەروارە هاوکاتە لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێس لەلایەن ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە سەبارەت بە دەستپێکردنی ململانێیەکی نوێ لەگەڵ ئێراندا بەپێی یاسای دەسەڵاتەکانی شەڕ.
ئەم ئامارانە دوای ئاراستەکردنی رەخنە دێن لە پێنتاگۆن بەهۆی سڕینەوەی کاتیی چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان و دەیان بریندار لە بنکەدراوەکەدا پێش گەڕاندنەوەیان، کە وەزارەتەکە هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بۆ "پەککەوتنی کاتیی بنکەدراوەکان" گەڕاندەوە.



