واشنتۆن بەنیازە بەشێك لە هێزەكانیەتی لە كەنداو بكشێنێتەوە و سەرلەنوێ دارشتنەوەی نەخشەی بڵاوبوونەوەیان دارێژێتەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری هەشت لێپرسراوی و كەسی ئاگادار لە دانوستانەكان، ئاشكرایكردووە،  وەزارەتی جەنگی ئەمریكا تاوتوێی كەمكردنەوەی ئامادەیی سەربازیی لە ناوچەی كەنداو دەكات، ئەوەش  لەچوارچێوەی سەرلەنوێ دارشتنەوەی شێوازی بڵاوبوونەوەی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردوە، پنتاگۆن و سێنتكۆم و  لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەكات ئایا پێویستە بەشێك لە هێزە جێگیركراوەكانی لە كەنداو بكشێنێتەوە یان نا، بەتایبەت لە دوای ئەو زیانە گەورانەی بەر پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا كەوتوون بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە 
هاوكات ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن ڕەنگە وەزارەتەكە ئەو دامەزراوانە بە هەمان شێوەی پێش هەڵگیرسانی ئاڵۆزییەكان دروست نەكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئەمریكا بە شێوەیەكی ئاسایی نزیكەی 40 هەزار سەربازی لە كەنداو بڵاوكردووەتەوە.